ئەمڕۆ ۱۳ی گەلاوێژ هەوکاتە لەگڵ ساڵیادی کۆچی دوایی ئیمپراتۆری شیعری جیهان، مامۆستا شێرکۆ بێکەس.

ژیاننامە مامۆستا شێرکۆ بێکەس

شێرکۆ بێکەس، کوڕی‌ شاعیری‌ ناوداری‌ کورد فایەق بێکەس‌ و لە ٢ی ئایاری ساڵی ١٩۴٠ لە شاری‌ سلێمانی لەدایکبووە‌ لە ساڵی ١٩٨۶ وڵاتی عێراقی بە جێھێشت و ۴ی ئابی ٢٠١٣ لە ستۆکھۆڵمی پایتەخی سوید بەھۆی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.

لە ساڵەکانی ١٩٨٧-١٩٩٢ لە و سوید ژیاوە و پاشان گەڕاوەتەوە بۆ کوردستان.

شێرکۆ بێکەس بە یەکێ‌ لە شاعیرە نوێخوازەکانی‌ ھاوچەرخی‌ کورد دادەنرێت و خاوەنی‌ چەندین نامیلکە‌ و دیوانی‌ شیعرییە و زۆرێک لە شیعرەکانی بۆ چەندین زمانی زیندووی جیھانی وەرگێڕدراون‌. ساڵی ١٩٨٧ لە‌ سوێد “خە‌ڵاتی تۆخۆڵسکی” وە‌ردە‌گرێت.

خە‌ڵاتە‌کە‌ی لە‌ لایە‌ن سە‌رۆک وە‌زیرانی ئە‌و دە‌می سوێد ئیگڤار کالرسۆنە‌وە‌ پێشکە‌ش دە‌کرێت وە لەساڵی ١٩٩٢ دەبێتە وەزیری ڕۆشەنبیری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەمەش لەیەکەم کابینەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بوو، لە ساڵی ١٩٩٨ بە یارمەتی کۆمەڵێ کەس و ھاوڕێکانی “دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم”ی دامەزراند.

لە ساڵی ٢٠٠٩ تەواوی بەرھەمەکانی لە ھەشت ھەزار پەڕە لە چاپ دا.

ژیان

شێرکۆ بێکەس ڕۆژی ٢ی مەیی ساڵی ١٩۴٠ لە گەڕەکی گۆییژەی شاری سلێمانی لەدایکبوو. شێرکۆ یەکەمین شعری خۆی لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا بڵاو کردەوە. ساڵی ١٩۶٨ یەکەمین پەرتووکی شعری خۆی بە ناوی “تریفەی ھەڵبەست” لە بەغدا لە چاپ دا.

لە ساڵی ١٩٧٠ لەگەڵ کۆمەڵێک لە شاعرانی بەناوبانگی ئەو سەردەمە بانگەوازێکیان بۆ گۆڕانکاری لە شعری کوردی و بە تایبەت چوون بە لای شعری نوێی کوردییەوە بڵاو کردەوە.

شێرکۆ بێکەس

ساڵی ١٩٨٨ لە وڵاتی سوید خەڵاتی “تۆخۆڵسکی” پێ بەخشرا و شعرەکانی بە زۆر زمانی دنیا وەرگێڕا. لە ساڵی ١٩٩٨ەوە ھەتا کۆتایی ژیان، ئەندامی ئەنتەلۆجیای خوێندنی پۆلەکانی ئامریکا و کانادا بوو. لە ھەمان ساڵدا بە یارمەتی کۆمەڵێ کەس و ھاوڕێ “دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم”ی دامەزراند.

لە ساڵی ٢٠٠١ ناوەندی‌ چاپ و راگەیاندنی‌ “خاک” خەڵاتی‌ پیرەمێردی‌ شاعری‌ بە شێرکۆ بەخشی. لە ساڵی ٢٠٠٩دا تەواوی بەرھەمەکانی لە ھەشت ھەزار پەڕەدا لە چاۆ دا.

شێعر

شێرکۆ بێکەەس یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی سەردەمی شعری نوێی کوردی و ھونەری کوردی بە زمانی شعری نوێ ناساند. شعری شێرکۆ زۆرجار باسی لە نیشتمانپەروەری و خۆشەویستی ئاو و خاک کردووە.

بەرھەمەکان

تریفەی ھەڵبەست، شیعر، ١٩۶٨

کەژاوەی گریان، شیعر، ١٩۶٩

کاوەی ئاسنگەر، شانۆنامەی شیعر، ١٩٧١

من تینوێتیم بە گڕ ئەشکێ، شیعر، ١٩٧٣

ئاسک، شانۆنامەی شیعر، ١٩٧۶

کازیوە، پۆستەرە شیعر، ١٩٧٨

دوو سروودی کێوی، شیعری درێژ، ١٩٨٠

ڕووبار، چیرۆکە شیعر، ١٩٨٣

کەشکۆڵی پێشمەرگە، شیعری موقاوەمەت، ١٩٨۴

داستانی ھەڵۆی سوور، قەسیدەی درێژ، ١٩٨۵

ئاوێنە بچکۆلەکان، کورتە شیعر، ١٩٨۶

تەمتوومان، شیعری ددێژ، ١٩٨٨

دەربەندی پەپوولە، شیعری درێژ، ١٩٩١

ئافات، شیعر، ١٩٩٣

مێرگی زام، مێرگی ھەتاو، شیعر، ١٩٩۶

بۆننامە، قەسیدەی درێژ، ١٩٩٨

چراکانی سەر ھەڵەمووت، پەخشان، ١٩٩٩

نسێ، ١٩٩٩

ژنێک و دوو پیاو، ٢٠٠٠

ژن و باران، ٢٠٠٠

ڕەنگدان، ٢٠٠١

ئەزموون، ٢٠٠١

لە چلەی چلچرایەکدا، ٢٠٠١

پیاوێ لە دارسێو، ٢٠٠٢

خۆم؛ ئەو وەختەی باڵندەم، ٢٠٠٢

پاییزە میوان، ٢٠٠٢

کوکوختیە بزێوەکە، ٢٠٠٣

گۆڕستانی چراکان، ٢٠٠۴

ئێوە بە خۆشەویستیم ئەسپێرن، ٢٠٠۴

سروودە بەردینەکان، ٢٠٠۵

کورسی، ٢٠٠۵

لە گوڵەوە ھەتا سووتوو، ٢٠٠۶

حەفتا پەنجەرەی گەڕۆک، ٢٠٠٧

کتێبی ملوانکە، ٢٠٠٧

تۆ ئەتوانی بە قومێ ماچ بمخەیتەوە ھەڵقوڵین، ٢٠٠٧

زێ و زنە، ٢٠٠٨

تەون، ٢٠٠٩

ھەست و نەست، ٢٠١٠

ئێستا کچێک نیشتمانمە، ٢٠١١

ئەسپێک لە پەڕەی گوڵاڵە، ٢٠١٢

خێراکە مردن خەریکە بگات، ٢٠١٣

نووسین بە ئاوی خۆڵەمێش، ٢٠١٣

مەرایا ساغیرە، وێنەکراوی فواد عەلی، ١٢۵ پەڕە، چاپی الاھالی، دیمەشق، سوریا ١٩٨٨

سما سپێگلار: دیکتەر ١٩٧٨–١٩٨٩، نۆرسبێرگ، چاپخانەی کوردستان، ١٩٨٩.ISBN 91-87096-05-6