ڕێوڕەسمی کۆنی پیرشالیار هەموو ساڵێک لە ناوەڕاستی مانگی ڕێبەندان لە هەورامانی تەخت بەڕێوە دەچێت و ئەم ڕێوڕەسمە پێشینەیەک بە درێژایی مێژووی هەیە

ڕێوڕەسمی زەماوەندی پیرشالیار هەموو ساڵێک لە مانگی رێبەندان بەڕێوە دەچێت. ئەم رێوڕەسمە ساڵوەگەڕی زەواجی پیرێکی ئەفسانەیی بە ناوی شالیارە کە لە ئوستورە و بیروبڕوا کۆنەکاندا رەگی کوتاوە.

ئەم رێوڕەسمە بە دابەش کردنی گوێز دەست پێ دەکات و چەندین رێوڕەسمی تایبەتی دیکەشی هەیە کە لەوانە دەکرێ ئاماژە بۆ “کڵاو روچنە”، قوربانی کردن، درست کردنی خواردنی تایبەت، سەماع، بڵاو کردنەوەی نەزری لە ناو خەڵک، نوێژ و زیکر و دوعا، دروست کردنی نانی تایبەت و … بکەین.

کۆتایی پەیام/م