رێوڕەسمی کۆستە لە کوردستان سەدان ساڵە لە نیوەی زستاندا و بۆ ماڵئاواییکردن لە سەرماوسۆڵە، یان پێشوازی لە بەهار، بەڕێوەدەچێت.

کۆستە، دوای ئەوەی لەسەر شێوەی پیاوێکی بەتەمەن دروستدەکرێت، بە زەنگۆڵەیەکەوە لەنێو خەڵکدا دەگەڕێت و لە دەرگای ماڵان دەدات و پەیامی ژیانەوەی سرووشتیان پێدەدات.

ئەمساڵیش دانیشتووانی گوندی تورجانی سەقز، بەردەوامبوون لە بەڕێوەبردنی ئەو رێوڕەسمە کە لەو ناوچەیە کۆستانەی پێدەگوترێت و ئەو کەسەی بەنێوی کۆستە ئامادەی دەکەن، لەنێو خەڵکدا دەگەڕێت بۆ کۆکردنەوەی کۆستانە.

وێنەگر : لالە تورجان