مەحموود نەجمەدین- گۆڕەشار، رۆمانە تازەکەی نووسەری بۆکانی سەید قادر هیدایەتی بڵاوبووەوە. بەپێی ڕاپۆرتی سەدای بۆکان، سەرباری مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا چالاکی رۆشنبیریی رانەوەستاوە، لەم رۆژانەدا رۆمانی گۆڕەشار کە تازەترین بەرهەمی رۆماننووس سەید قادر هیدایەتییە بڵاوکرایەوە، بەڵام چۆنێتی بڵاو بوونەوەی ئەم رۆمانە تازەیەی نووسەر لە رێگای پۆستەوەیە، هەر خوێنەرێک داوای رۆمانەکە بکات چاپەمەنی خانی بە پۆست بۆی […]

مەحموود نەجمەدین- گۆڕەشار، رۆمانە تازەکەی نووسەری بۆکانی سەید قادر هیدایەتی بڵاوبووەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی سەدای بۆکان، سەرباری مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا چالاکی رۆشنبیریی رانەوەستاوە، لەم رۆژانەدا رۆمانی گۆڕەشار کە تازەترین بەرهەمی رۆماننووس سەید قادر هیدایەتییە بڵاوکرایەوە، بەڵام چۆنێتی بڵاو بوونەوەی ئەم رۆمانە تازەیەی نووسەر لە رێگای پۆستەوەیە، هەر خوێنەرێک داوای رۆمانەکە بکات چاپەمەنی خانی بە پۆست بۆی رەوانە دەکات. ئەمەش شێوەیەکی زۆر گونجاوە، هەم چالاکییە رۆشنبیرییەکان راناوەستێ‌ و هەم خەڵکیش پارێزراودەبن لە نەخۆشی کۆرۆنا.

گۆڕەشار نوێترین بەرهەمی سەیدقادر هیدایەتییە، لە ۲۰۸ لاپەڕە پێکدێ، ئەم بەرهەمەش وەکو بەرهەمەکانی دیکەی نووسەر چاپەمەنی خانی چاپ و بڵاوی دەکاتەوە.

سەید قادر هیدایەتی یەک لە رۆماننووسەکانی نێوەندی ئەدەبی کوردییە، رۆمانەکانی دیکەی چەندین جار چاپ کراونەتەوە و چەندین لێکۆڵینەوەی لە بارەوە نووسراوە، دوای ماوەیەک لە بێدەنگی نووسەری بە ئەزموون و بە سەلیقە بە رۆمانی گۆڕەشار دێتەوە گۆڕەپانی ئەدەب.

سەید قادر هیدایەتی رۆماننووس چەند بەرهەمێکی دیکەی هەیە ئەوانەش بریتین لە “دەنگی نوختە، تۆقی عەزازیل،گابۆڕ، بەردێک لە بەردێک، نەسری کوردی و گۆڕانی فۆڕم.” گۆڕەشاریش شەشەمین بەرهەمی سەید قادر هیدایەتییە کە چاپەمەنی خانی بڵاوی دەکاتەوە.

نرخی رۆمانەکەش بە تمەن ۳۵ هەزار تمەن، بە پارەی عیراقی ۵ هەزار دینارە. ئێستا خوێنەران دەتوانن داوا لەکتێبفرۆشییەکان بکەن یان لە هەر شوێنێک هەن دەتوانن پەیوەندی بگرن بەو ژمارە تەلەفۆنانەوە کتێبەکەتان بۆ پۆست بکەین.

گەیاندن لەسەر ناوەندی خانییە.
بۆ ناردنی ئەو کتێبە پەیوەندی بکەن بەو ژمارە تەلفۆنانەوە
۰۹۱۸۷۷۷۱۵۸۵
۰۹۳۵۳۵۵۱۲۸۸
۰۸۷۳۶۳۰۸۴۰۲

کۆتایی پەیام/ا