لە هەرێمی کوردستانی عێراق، له ۶۸ ساڵ خزمەتی هونەری مامۆستا عوسمانە سوور به مۆسیقای کوردی ڕێز گیرا. بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری پێگەی خەبەریی سەدای بۆکان، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کە مامۆستا عوسمانە سوور ژەنیاری ناوازەی کورد ، بە هۆی بەشداری لە فستیڤاڵێک لە ڕانیە، هاوڕێ لەگەڵ گرووپی هەڵپەڕکێی نیشتمان سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد، لە لایەن […]

لە هەرێمی کوردستانی عێراق، له ۶۸ ساڵ خزمەتی هونەری مامۆستا عوسمانە سوور به مۆسیقای کوردی ڕێز گیرا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری پێگەی خەبەریی سەدای بۆکان، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کە مامۆستا عوسمانە سوور ژەنیاری ناوازەی کورد ، بە هۆی بەشداری لە فستیڤاڵێک لە ڕانیە، هاوڕێ لەگەڵ گرووپی هەڵپەڕکێی نیشتمان سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد، لە لایەن ناوەندی “مرواریدی ڕەش”وە لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا تەندیس و میداڵیای زێڕینی پێ بەخشرا و ڕێز لە ۶۸ ساڵ خزمەتی هونەری ئەم مامۆستایە گیرا.

هەروەها لە فستیڤاڵی ڕانیەش ، بە بەخشینی تەندیس و خەڵات ڕێز له مامۆستا عوسمانە سوور گیرا.

ئەمە لە کاتێکدایە کە تا ئێستا لە شاری بۆکان (زێدی مامۆستا عوسمانە سوور) هیچ ناوەندێک ، بە شێوەی فەرمی ڕێزی لە چالاکییەکانی ئەم هونەرمەندە نەگرتووە.

مامۆستا عوسمان محەممەدی ناسراو بە
عوسمانە سوور ، شەوی نەورۆزی ساڵی ١٣١٩ ی کۆچی ھەتاوی (١٩۴٠ زایینی) لە ئاوایی “ھەباساوا”ی نێوان بۆکان و میاندواو لە دایک بووە. ئەم مامۆستایە بە لاوێتی بە دیتنی مامۆستا “قالەمەڕە” کە ھامووشۆی ماڵە باوکی کردووە عاشقی شمشاڵ دەبێ و دواتر بە یارمەتی ئەو فێری شمشاڵ و دواتر نەرمە نەی دەبێ و ئێستا پتر لە ۶۰ ساڵە کە نەرمە نای دەژەنێ و چەندین خەڵات نێودەولەتیشی بردۆتەوە.

کۆتایی پەیام/ا